گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەیەکی ئاسان و سادە بۆئەوەى چیتر مێشوولە لە شیرینی خەوت نەکات

2020.06.15 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێگەیەکی ئاسان و سادە بۆئەوەى چیتر مێشوولە لە شیرینی خەوت نەکات

ناس کورد-

کاتێک دەتەوێت پشوویەک بدەیت و بخەویت و مێشوولەی بێزارکەکر شیرینی خەوی لێ زڕاندی،ئەوە لە ڕێگەی ناشتنی چەند جۆرە گوڵ و نەمامێکەوە دەتوانرێت مرۆڤ خۆی پارێزراو بکات لە زیانەکانی مێشوولە وچەند مێروویەکی تر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "تی ئۆنلاین"ی ئەڵمانی، مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگە بۆن و ڕەنگی چەند گوڵ و نەمامێکەوە مێروو و مێشوولە لە خۆی دووربخاتەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "بۆنی چەند جۆرە نەمامێک وەک مێخەک، ڕازیانە، میسک، تاجە گوڵینەی شاخ، ڕەیحان، نەعنا و سیر زۆر چالاکن لە دوورخستنەوەوی مێشوولە و چەند جۆرە میرۆیەک".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، "گوڵە زرد و پرتەقاڵییەکانی نەمامی ئەزریۆن و بۆنی لێمۆ، نارنج و تەمامەتە بە شێوەیەکی زۆر باش کۆتایی بە بوونی مێشوولە و مێروو لەو شوێنانەدا دەهێنێت  کە مرۆڤ تێیدا دەژی".

 

بۆ؟ چونکە گەستنی پێوەدانی مێشوول مرۆڤ توشی نەخۆشی مەترسیدار دەکاتە

کارین گڕاینەر، ژنە زانای ئەڵمانی لە بواری زیندەوەرزانی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕادیۆیی" باڤاریا"ی ئەڵمانی باسی لە کارابوونی نەمام و گوڵی سروشتی کردووە  لە دوورخستنەوە و قەڵاچۆکردنی  میشووڵە و دەڵێت، " لە دێرزەمانەوە دارگوێزیان لە نزیک گەوڕ و تەویلەکاندا چاندووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆنی ئەو دارەوە  بۆنی پیس ئەو شوێنانە و مێشوولە و چەندین جۆرە مێروویەک لەناو بەرێت".   

 

هاوکات نیلە هۆڤەر، ئەندامی کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ پاراستنی ژینگە لەو باریەوە بە ماڵپەڕی " گینیت ساید"ی ئەڵمانی وتووە، "بۆ دورخستنەوەی مێشوولە و زیانەکانی باشتر وایە گوڵە مێخەک لەگەڵ نیو دانە لیمۆ لە کەناری پەنجەرەکەدا دابنرێت کە ئەوەش وادەکات مێشوولە و چەندین جۆر مێروو دوربخاتەوە نەهێڵێت بێتە ژورەوە".

 

دەشڵێت، "دەتوانرێت بۆ دورخستنەوەی مێشوولە مۆمی بۆندار و تاڵە بخور بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنرێت کە زۆرکاران لە دوورخستنەوەی مێشوولە و مێروو".