ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار پشکنینی کۆرۆنا بۆ گومانلێکراوان و بەرکەوتووان کراوە و هەزار و 106 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتەکە ڕایگەیاند، هەزار و 106 توشبووەکە لەم پارێزگایانەى خوارەوە تۆمار کراون:
بەغدا\ڕەسافە: 72
بەغدا\کەرخ: 225
بەغدا\شاری پزیشکی: 77
نەجەف: 82
سلێمانی: 169
هەولێر: 37
کەربەلا:27
کەرکوک: 28
دیالە: 44
واست: 30
بەسرە: 70
میسان: 83
بابل: 23
زیقار: 103
نەینەوا: 4
ئەنبار: 42
بەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە سەرانسەری عێراق 21 هەزار و 315 توشبوو، هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 150 کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، ژمارەی گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە نۆ هەزار و 271 حاڵەت.
هەروەها 45 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە و ژمارەى گشتیی مردووانیش بووەتە 562 کەس.