گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای شەمشەكوێرە هۆشداری لەگواستنەوەی بەڵایەكی تر دەدرێت لەڕێگەی شێرەوە

2020.06.15 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
دوای شەمشەكوێرە هۆشداری لەگواستنەوەی بەڵایەكی تر دەدرێت لەڕێگەی شێرەوە

ناس کورد-

هێشتا مرۆڤایەتی لەبەڵایەكی گەورەی وەک کۆرۆنا ڕزگاری نەبووە كە دەوترێت لەڕێگەی شەمشەكوێرەوە گیرۆدەی بووە، شارەزایانی بوارەكە هۆشداری لەگواستنەوەی پەتایەكی ترسناكتر لەرێگەی شێرەوە دەدەن، ئەوەش بەهۆی بازرگانیكردن بەئێسك و پێستەكەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى كتێبێك كە لەلایەن لۆرد ئەشكرۆڤتی، جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیاوە ئامادەكراوە، لەباشوری ئەفریقیا 333 باخچەی ئاژەڵان هەیە كە هەزاران شێری تێدایە و بۆ بازرگانیکردن بە ئیسكەكەی سەردەبڕدرێن.



لە کتێبەکەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، بازرگانیكردن بەئێسكی شێرەكان كە لەو باخچانەدا بەخێو دەكرێن، ساڵانە میلۆنەها دۆلار قازانجی لێدەكرێت، بەهۆی ئەوەی ئیسكی شێرەكان بۆ دەرمانی پزیشكی كۆن و پیشەسازی و چەند خۆاردنەوەیەك و چەند مەبەستێكی تر لەچین و وڵاتانی باشوری ئاسیا بەكاردەهێنرێن.



ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی روونیکردەوە، ئەوە كارێكی ترسناكە كە ئەشكرۆڤت لەكتێبەكەدا ئاشكرای كردووە و دەكرێت شێرەكان نەخۆشی كوشندە بۆ مرۆڤ بگوازنەوە هەر لەنەخۆشی سیل و ژەهراوی بوونی خۆراك و تا دەگاتە بڵاوبونەوەی پەتایەكی تری هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

لای خۆشیەوە د.پیتەر كاڵدۆێڵ کە بەڕێوەبەری كیلنیكێكی ڤێتەرنەرییە لەباشوری ئەفریقیا هۆشداری ئەوە دەدات، "ژەهراویبوونی خۆراكی" پەتایەكی بەناوبانگە و كۆئەندامی دەمار وێراندەكات و نەخۆشییەكی باوی ناو شێرە بەخێوكەرەكانە، بەهۆی ڕەچاو نەكردنی پاكوخاوێنییەوە دەكرێت ئەو پەتا كوشندەیەش لەڕێگەی ئێسك و پێستی شێرە توشبووەكانەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.

 

كاڵدۆێڵ ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ئەو ژەهراوی بوونە بەكتریای ژەهراوی بوون بەرهەمدەهێنێت و دەكرێت لەڕێگەی گۆشت و ئێسكی شێرە مردارەوەبووەكانەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە، كاتێك بەكاریاندەهێنێت بۆ مەبەستە جۆراوجۆرەكان.

 

ئەو پسپۆڕە پزیشكیەی تایبەتمەندى ئاژەڵان جەختی لەوەشكردووەتەوە، بازرگانیكردنی بەربڵاو بەشێرەوە لەئاسیادا دەبێتە هۆی قەیرانێكی تەندروستی دیکە و گەر نەخۆشی سیل بۆ مرۆڤ بڵاو نەبێتەوە ئەوا نەخۆشی پرۆسیلا، یاخود هەر نەخۆشیەكی تر دەكرێت لەو شێرانەوە بەئاسانی بۆ مرۆڤ بگوازرێنەوە.