کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
دەستەی دەستپاکی هەرێم ڕایگه‌یاند، نه‌بوونی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند ڕێگره له به‌رده‌م یهكلاكردنهوی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ده‌شڵێت، به بڕی 40 ملیۆن دینار "پاره‌ی ده‌ستكه‌وتووی گه‌نده‌ڵی" بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
سەرخێل هاشم، وته‌بێژی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا راپۆرتی ساڵی 2018ی تایبەت بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، لە ساڵی 2018 به‌بڕی 275 ملیار و 720 ملیۆن دینار گه‌نده‌ڵی كراوه ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كه ده‌سته‌كه له ئه‌نجامی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستكه‌وتووه و لەو بڕەش تەنها، 5 ملیار و 381 ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە.
.
وتیشی”كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی زۆرن، به‌ڵام نەبوونی دادگایەكی سەربەخۆ و تایبەت بە دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان بۆتە گرفت لە بەردەم یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی، و لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2017 كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی زیادیكردووە".
.
" لە پارێزگای ھەولێر بەھای گەندەڵی بە 274 ملیار و 842 ملیۆن و 885 ھەزار و 200 دینار خەمڵێندراوە، هه‌روه‌ها بهبەھای 22 ملیار و 735 ملیۆن و 401 ھەزار و 94 دینار له سلێمانی گه‌نده‌ڵی كراوه و له پارێزگای دهۆكیش به‌های گه‌نده‌ڵی به 8 ملیۆن و 551 ھەزار دینار خەملێندراوە، هاوكات دەستەی دەستپاكی توانیویەتی نزیكەی 40 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەڕێنێتەوە" سه‌رخێڵ هاشم وای وت.
.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، 140 بڕیار گرتن هه‌بووه له ئه‌نجومه‌نی داد، بەڵام 82 یان جێبه‌جێكراوه و 58 بڕیاری گرتنیش به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه ماونه‌ته‌وه، هاوكات 57 بڕیاری دەستگیركردن دەرچووه کە 29 یان جێبەجێكراون، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2018 دا 170 كەیسی گەندەڵی ئاراستەی دادگا تایبەتمەندەكانی تاوان كراون، لەو ڕێژەیەش تەنها 33 كەیسیان یەكلاكراوەتەوە و 117 كەیسیان لە دادگا ماوه‌ته‌وه.
.