گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێم

2020.06.15 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێم

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرمی بەردەوام بەرزدەبێتەوە و خێرایی باش بەردەوام دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 15 ی حوزەیرانی 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە  و لە سلێمانی 36 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆک 36 و لە کەرکوکیش 40  پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سلێمانی و هەولێر خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و  "ڕەشەبا" بەردەوامدەبێت.

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ سێشەممە، گۆڕانکارییەکی ئەوتو ڕوونادات و پلەی گەرمی یەک پلەیە بەرزدەبێتەوە و ئاسمانیش بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و خیرایی باش بەهەمانشێوە بەردەوامدەبێت.