گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزترین ئامارى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەئێران لەماوەى دوو مانگدا تۆمارکرا

2020.06.14 - 20:08
بەرزترین ئامارى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەئێران لەماوەى دوو مانگدا تۆمارکرا

ناس كورد-

وەزارەتى تەندروستى ئێران بەرزبوونەوەى ژمارەى گیانلەدەستدانى بە کۆرۆنا بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى دوو مانگدا ڕاگەیاند.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتەکە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 107 حاڵەتى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى ئامارەکە بۆ 8837 حاڵەتى گیانلەدەستدان بەرزبوەتەوە.

 

هەروەها کۆى گشتى ژمارەى توشبووان لە ئێران بۆ 187427 حاڵەت بەرزبووەتەوە.

 

سيما سادات لارى وتەبێژ بەناوى وەزارەتى تەندروستى ئێرانەوە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکى خەمناکە کە ئامارێکى سێ ژمارەیی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا ڕادەگەیەنین".

 

دواینجار کە ئێران تۆمارکردنى زیاتر لە 100 حاڵەتى گیانلەدەستدانى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، لە 13ى نیساندا بوو کاتێک 111 حاڵەتى ڕاگەیاندبوو.

 

حەسەن رۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران دوێنێ (شەممە) ڕایگەیاندبوو، ئێران جارێکى تر رێوشوێنەکان دەسەپێنێتەوە، بۆ ئەوەى ئامارى توشبووان زیاتر بەرزنەبێتەوە، ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە.