گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانى لەدەستدا

2020.06.14 - 17:52
توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

توشبوویەکى دیکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسلێمانى گیانى لەدەستدا، ئەوەش دووەم تووشبووە ئەمڕۆ لەو پارێزگایە گیان لەدەستبدات.

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەو توشبووەى گیانى لەدەستداوە ژنێکى تەمەن 58 ساڵە و دانیشتوى بازیانە، بەڵام لە سلێمانى بەخاک دەسپێردرێت".

 

وتیشى "توشبووەکە نەخۆشى رەبۆى لەگەڵدا بووە".



ئەمە دووەم توشبووى کۆرۆنایە لە سلێمانى کە ئەمرۆ (یەکشەممە) گیان لەدەستبدات، توشبووەکەى دیکە کە پیاوێکى تەمەن 43 ساڵ بوو سەرلەبەیانى ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

 

هەر ئەمڕۆ دوو توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا.