گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەكدارێكی دیلی داعش: توركیا چەك و پێداویستی سەربازی بۆ دابین دەكردین

2019.04.15 - 15:29
چەكدارێكی دیلی داعش: توركیا چەك و پێداویستی سەربازی بۆ دابین دەكردین

ناس كورد-هەڤاڵ فەتاح

چەكدارێكی رێكخراوی داعش كە لەشەڕی باغوز خۆی رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كردووە، دان بەوەدا دەنێت "رێكخراوی داعش لەلایەن توركیا و سوپای ئازادەوە چەك و پێداویستی سەربازی بۆ دابین دەكرا".

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، چەكدارێكی داعش بەناوی (بن لادن ئیتاڵی) ئاماژە بەوە دەكات، سەرچاوە داراییەكانی داعش لە ماوەی ڕابردوودا لە داهاتی ئەو بیرە نەوتیانە بووە كە رێكخراوەكە لە عێراقدا دەستی بەسەردا گرتبوو.

روونیشیدەكاتەوە، ئەو نەوتەی كە لەعێراقدا لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیرابوو بە توركیا دەفڕۆشرا.

.

بن لادن ئیتاڵی لەبەشێكی چاوپێكەوتنەكەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، داعش بۆ دابینكردنی چەك و پێداویستییە سەربازییەكانی پشتی بە توركیا و سوپای ئازادی سەر بە توركیا دەبەست و ئەو سنورە بەرفراوانەی كە داعش هەیبووە لەگەڵ توركیا یارمەتیدەر بووە بۆ بەردەوامبوونی ڕێكخراوەكە.

ئاماژە بەوەش دەكات "هەموو شتێك لەو سنورەوە دەهات و دەڕۆیشت".

.

لەبارەی ئەبوبەكر بەغدادیش، ئەو چەكدارەی داعش روونیدەكاتەوە، لەو ماوەیەی كە لە ڕیزی رێكخراوی داعشدا بووە هیچ كات چاوی بە ئەبوبەكر بەغدادی نەكەوتووە و بەئاسانی نەدەتوانرا ئەو ببینرێت.

لەبارەی چارەنووسی ئەبوبەكر بەغدادیش، بن لادن ئیتاڵی روونیدەكاتەوە "ئەگەری هەیە بەغدادی لەتوركیا بێت یاخود لەشوێنێكی نادیار لەعێراقدا".

.

وتیشی "بەغدادی تەنها لەو شوێنانە بوونی دەبێت كە جەنگی تێدا نییە".