گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’سەرجەم خاڵە سنورییەکان لەژێر دەسەڵاتى ناوەندا بن’

وەزیرى پلاندانانى عێراق: لەگەڵ هەرێم گفتوگۆ دەکەین لەبارەى خاڵە سنورییەکانەوە

2020.06.14 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پلاندانانى عێراق: لەگەڵ هەرێم گفتوگۆ دەکەین لەبارەى خاڵە سنورییەکانەوە

ناس کورد-

وەزیرى پلاندانانى عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەى پێویستە سەرجەم خاڵە سنورییەکان لەژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵدا بن، ئاماژە بەوەشدەکات چەند رۆژى داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەخۆوە دەبینێت لەبارەى یەکخستنى میکانیزمى کارکردن لەخاڵە سنورییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، خالید بەتال وەزیرى پلاندانان ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکان و بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ لە وەزارەتى دارایی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى دەروازە سنورییە وشکانى و ئاوى و ئاسمانییەکان و هاوردە و نرخى کاڵاکان.

 

لەکۆبوونەوەکەدا خالید بەتال ڕایگەیاندووە، پێویستە هەماهەنگى باڵا هەبێت لەنێوان لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکانى خاڵە سنورییەکان، بە ئامانجى گرەنتى سەلامەتى و کوالێتى کاڵاکان، پارێزگارى لە سەقامگیریی نرخ لە بازاڕەکان، گرنتى مافى بازرگان و هاوردەکاران بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان.

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەى پێویستە سەرجەم خاڵە سنورییەکان لەژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵدا بن، لەچەند رۆژى داهاتووشدا گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت لەبارەى یەکخستنى کارکردن لە دەروازەکان، پێویستیشە سەرجەم کاڵاکان پشکنینیان بۆ بکرێت لەکاتى هاوردەکردنیاندا لەو دەروازانە هاوشێوەى دەروازەکانى دیکەى حکومەتى فیدراڵى.

 

بەوتەى بەتال، قەبارەى هاوردەى عێراقى زۆر فراوانە و 130 وڵات دەگرێتەوە، ئەوەش پێویستى بە تواناى گەورە هەیە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى پشکنینى سەرجەم ئەو کاڵایانەى هاوردە دەکرێن.