گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەدام هەڵگەڕایەوە و لە عەلاوى جیابووەوە

سیاسەتمەدارێکى عێراقى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2020.06.14 - 16:49
سیاسەتمەدارێکى عێراقى بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

تۆفیق یاسرى سیاسەتمەدارى عێراقى ئەمڕۆ (یەکشەممە) دواى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.

 

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەى تەندروستى دیوانیە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، تۆفیق یاسرى دواى داخڵکردنى لە نەخۆشخانەى گشتى دیوانیە بۆ ماوەى چەند رۆژێک بەهۆى توشبوونى بە کۆرۆناوە، ئەمڕۆ گیانى لەدەستداوە.

 

یاسرى ناوى تەواوەتى تۆفیق حمود یاسرییە و کەسایەتییەکى سەربازى و سیاسی عێراقییە، پلەى عەمیدى هەبووە لە رووداوەکانى ساڵى 1991 لە عێراق.

 

یاسرى سەرکردایەتى ناڕازییەکانى کرد لەدژى ڕژێمى سەدام حوسین لە شارى دیوانییە، پاشان بەرەو سعودییە هەڵهات و بۆ ماوەى چەند ساڵێک لەکەمپى رەفحا نیشتەجێ بوو، دواتر چووە لەندەن و لەریزى ئۆپۆزسیۆندا درێژەى بەکارکردندا لەچوارچێوەى سەرکردایەتى بزوتنەوەى ویفاقى نیشتیمانى عێراقى کە لەلایەن ئەیاد عەلاوییەوە سەرۆکایەتى دەکرا.

 

بەڵام دواتر لە عەلاوى جیابووەوە و پاشان گەڕایەوە بەغدا دواى روخانى رژێمى سەدام لەساڵى 2003 و رێکخستنێکى سیاسی بەناوى "هاوپەیمانى نیشتیمانى عێراقى دیموکراتى" پێکهێنا، لەیەکەم وەزارەتى ناوخۆى دواى رژێمى سەدام وەکو راوێژکار کاری کردووە.