ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی شۆفێران دەرکرد و بڕیاری دا ماوەی لێخۆشبوو‌ن لەو شۆفێرانەی مامەڵەکانیان دواکەوتووە و سزایان دەکەوێتەسەر درێژبکاتەوە و سزایان لێوەرنەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مامەڵەی تۆماری یەکەمجار و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریان هەیە و به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان كهوتوهتهسهر، تاوه‌كو 1-7-2020 درێژكراوه‌ته‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تاوه‌كو 1ی حوزەیران درێژكراوه‌ته‌وه و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته سه‌ردانی هاتوچۆ بكەن و مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕیاریدابوو بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و نەبوونی دەوامەوە لەو سزایانە خۆشبێت کە بەهۆی دواکەوتنی مۆڵەتەوە دەکەونەسەر شۆفێران.