ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای ڕانیە، کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی ڕاپەڕینیش دەڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلیکیان لەدایکبووی ساڵی 2002وە و دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "کاتژمێر 12:30 خولەکی شەوی ڕابردوو ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی سەرەکی سەیداوا لە شاری ڕانیە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری (قەمەرە سەنی) و (قەمەرە جیتا) ڕویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلی سەنییەکە کە تەمەنی 46 ساڵ بووە لە ڕوداوەکەدا گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات لەکاتی ڕوداوەکەدا دوو سەرنشینی دیکەی سەنییەکە و شۆفێری جیتاکە بریندار بوون کە لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستیان جێگیرە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری جیتاکە بەناوی کە لەدایکبووی 2002ە، دوای ئەوەی چارەسەری پێویستی لە نەخۆشخانە بۆ کرا، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە.