گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەتەر 2022.. بە كۆيلە كردنى كرێكاران و مردنى هەزاران لەپێناو مۆنديال

2020.06.13 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
قەتەر 2022.. بە كۆيلە كردنى كرێكاران و مردنى هەزاران لەپێناو مۆنديال

ناس کورد- 

 

تائێستاش تۆمارى وڵاتى قەتەر تايبەت بە مافەكانى كرێكارانى بيانى جێى مشتومڕ و ڕەخنەى نوسەر و ڕۆژنامەنوسە گەورەكانى وەرزشييە لە جيهان و بەپێى زانياريەكان لەپێناو ئامادەكردنى ياريگاكانى ئەو وڵاتە بۆ مۆنديالى 2022، كرێكارانى بيانى وەك كۆيلە كاريان پێ دەكرێت و هەزارانيشيان گيانيان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوبارە زيندوكردنەوەى مەلەفى كرێكارانى ياريگاكانى قەتەر لەكاتێكدايە، خۆپيشاندانەكانى دژى ڕەگەزپەرستى ئەمريكاى هەژاندوە ئەويش بەهۆى كوشتنى كەسێكى ڕەشپێستەوە بەناوى "جۆرج فلۆيد" لەلايەن پۆليسێكى سپى پێستەوە، هەروەها ئەو ناڕەزايەتيانە چەندين وڵاتى تريشى گرتوەتەوە.

 

"بارنى ڕۆناى" گەورە هەواڵسازى وەرزشى لە ڕۆژنامەى "گارديانى" بەريتانى دەڵێت: "هاوارمان بۆ يەكێتى تۆپى پێى جيهانى "فيفا" برد بەوەى كە نايەكسانى لەبەرچاو دەگرين، مۆندياڵى 2022 ى قەتەر چۆنە لەم ڕۆژانەدا؟ جوانكردنى وێنەكە سودى نييە، ئەو پاڵەوانێتيە جيهانيە دوو ساڵى ماوە و بوەتە تاقيكردنەوەيەك بۆ "سيستمى كەفالەت" كە گروپەكانى مافەكانى مرۆڤ چەندين ساڵ هەڵمەتيان دژى ئەنجامدا.

 

"سيستمى كەفالەت" يەك مليۆن و 600 هەزار كرێكار لە قەتەر كە زۆرينەيان ئاسياوين ناچار دەكات كە داواى ڕەزامەندى خاوەنى كارەكەيان بكەن ئەگەر ويستيان كارەكەيان بگۆڕن ياخود وڵات جێبهێڵن، گروپەكانى مافى مرۆڤيش پێيان وايە كە بەهۆى ئەو رێوشوێنانەوە كرێكاران ئيستغلال دەكرێن.

 

لاى خۆشيەوە، يەكێتى نێودەوڵەتى سەنديكا كرێكاريەكان پێىوايە ئەو رێوشوێنانەى كار جۆرێكە لە جۆرەكانى بە كۆيلە كردنى نوێ.

 

"بارنى ڕۆناى" دەشڵێت: "شوێنە جوان و درەوشاوەكانى جامى جيهانى بە توانا و هێزى كرێكارە بە كۆيلە كراوەكان دروست دەكرێن كە زۆرينەيان بەنگالى و نيپاڵين و هندى و چەندين نەتەوەى ترن لەو كۆچبەرە كرێكارانەى كە ئەو پلانە جيهانيە جێبەجێ دەكەن.

 

رونيشيكردوەتەوە: "هەرچەندە ژمارە فەرميەكان دژى ئەوەن، بەڵام چاودێرانى بارودۆخەكە باس لەوەدەكەن كە هەزار كەس لەڕێگەى مۆنديالى 2022 دا گيانيان لەدەستداوە، ئايا دواى ئەوە دەبێت لەو ياريگايانەدا دانيشين سەيرى تۆپى پێ بكەين؟".

 

بەپێى سەرژمێريەكى يەكێتى نێودەوڵەتى بۆ سەنديكا كرێكاريەكان تا مانگى شەشى ساڵى 2015 ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە پرۆژەكانى تايبەت بە جامى جيهانى كە ساڵى 2010 قەتەر مافى ميوانداريكردنى بەدەستهێنا 1200 كەس گيانيان لەدەستداوە.

 

لەساڵى 2019 دا حكومەتى نيپاڵى ئەوەى بڵاويكردوەتەوە كە لە ساڵى 2010 ەوە ژمارەى ئەو هاوڵاتيانەى كە لە قەتەر گيانيان لەدەستداوە گەيشتوتە 1426 كەس.

 

بەپێى داتاكان 30 هەزار كرێكارى بيانى بەشێوەى ڕاستەوخۆ لە پرۆژەكانى بنيادنانى ياريگا و دامەزراوەكانى جامى جيهانى ساڵى 2022 لە قەتەر كار دەكەن.

 

ساڵى ڕابردوو قەتەر چاكسازى لە ياساكانى كرێكارانى بيانى كرد و سيستمى كەفالەتى قەدەغە كرد، بەڵام بەپێى بۆچونى شارەزايان ئەو چاكسازيانە تەنها ڕوكەش بوون، ڕێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى لە ڕاپۆرتێكيدا بڵاويكردوەتەوە "سيستمى كەفالەت تائێستاش لە شوێنى خۆيايەتى"، هەر ئەو رێكخراوە لە هەفتەى ڕابردودا ئەوەى ئاشكرا كردبوو كە كرێكارە كۆچەرەكان كرێى كاركردنى خۆيان لە كۆمپانيايەكى تايبەتى قەتەرى وەرنەگرتوە و ماوەى 7 مانگ كرێيان نەدراونەتێ كە كاريان لە ياريگاى " البيت" كردوە، هەروەها ناشتوانن كارەكەيان بگۆڕن ياخود بچنەوە وڵاتەكەيان.



لەلايەكى ترەوە "مارتن ساوێڵ" نوسەرى ديارى بەرتيانى لە ڕۆژنامەى "دەيلى مەيڵ" لە وتارێكدا هێرشى توند دەكاتە سەر قەتەر و دەڵێت "ئەوەى دەسەڵاتدارانى قەتەر بەرامبەر كرێكارانى ياريگاى "البيت" ئەنجامى دەدەن بەكۆيلەكردنێكى نوێيە.