گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەیقۆزنەوە بۆ گرانکردنی نرخ’’

ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەى ’’قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی’’

2020.06.13 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەى ’’قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی’’

ناس کورد-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر نییە و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە بۆ گرانکردنی نرخی کەلوپەلە لەسەر هاووڵاتیان بۆیە "هەرکەسێک نرخ بەرزبکاتەوە سزای توندی دەدەین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕونکردنەوەیەکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن بە قوستنەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین، دەیانەوێت لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەلوپەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاوڵاتییان زیادبکەن".

 

‎ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لە ئارادانییە و هەموو ئەو دەنگۆ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕوپاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆیەوە نرخی کەلوپەل و خۆراک و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن".

 

لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە: "وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی چاودێری بازاڕ زۆر بەووردی چاودێری و کۆنتڕۆڵی نرخی کەلوپەل و پێداویستی و خۆراکمان کردووە و هەرکەس و لایەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاووڵاتییان زیاد بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەکەینەوە".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ناوبەناو دەنگۆی جێبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بڵاودەبێتەوە.