گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایی جێگەى متمانەى موچەخۆران نییە

15 پەرلەمانتار داوادەکەن دەست دابەشکردنى موچە بکرێت

2020.06.13 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
15 پەرلەمانتار داوادەکەن دەست دابەشکردنى موچە بکرێت

ناس کورد-

 

15 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان داوادەکەن لە سبەینێوە حکومەت دەستبکات بە دابەشکردنى موچە و وەزارەتى تەندروستیش یەکەم وەزارەت بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پەرلەمانتارانە لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختیانکردووەتەوە، هیچ پاساوێك نییە بۆ  زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و  لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵكی كوردستان، دۆخێكی سەختی گوزەران بەرێدەكەن، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دو هەفتەیە، 400 ملیار دینار لە بەغدادەوە هاتوەتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێم.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "موچە زۆر دواكەوتوە و ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران-ین و حكومەت موچەی مانگی "شوبات"ی دابەشنەكردووە. بۆیە، دەبێت لە كەمترین ماوەدا، تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت و حكومەتی هەرێم-یش بەرپرسیارانەتر و جدیتر لەسەر ئەم پرسە و چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد، مامەڵە بكات".

 

تا ئێستا حکومەتى هەرێم وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى شوباتى دیارینەکردووە، لەکاتێکدا زیاتر لە مانگێکە موچە دابەشکراوە و وەزارەتى دارایی عێراقیش لەمانگى ڕابردوودا 400 ملیار دینارى بۆ دابەشکردنى موچە رەوانەى هەرێم کرد.

 

لەچەند رۆژى ڕابردوودا وەزارەتى دارایی رایگەیاند، بەشێک لەو پارەیەى بەغدا ناردویەتى دراوەتەوە بە قەرز و بەشێکى ماوەتەوە، کە یان دەبێت چاوەڕوان بکەن لەگەڵ داهاتى ناوخۆ موچەى پێ دابەشبکرێت، یان قەرزى دیکەى پێبدرێتەوە.

 

رونکردنەوەکە دواى بڵاوکردنەوەى هاشتاگى #کوا 400 ملیار دینارەکە هات لەلایەن بەکارهێنەرێکى زۆرى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوەکردووە "رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەوبارەیەوە، كە گوایا تەنها 222 ملیار دیناری ماوە، جێی متمانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نییە و دەبێـت پارەی موچە بدرێتە موچەخۆران، نەك بۆ شتی دیكە سەرفبكرێت".

 

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

هەڵوێستی (15) پەرلەمانتار دەربارەی دابەشنەكردنی موچە

 

هیچ پاساوێك نییە بۆ  زیاتر دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و  لە ئێستادا، موچەخۆران و خەڵكی كوردستان، دۆخێكی سەختی گوزەران بەرێدەكەن، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دو هەفتەیە، 400 ملیار دینار لە بەغدادەوە هاتوەتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم-یش لەوبارەیەوە، كە گوایا تەنها 222 ملیار دیناری ماوە، جێی متمانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نییە و دەبێـت پارەی موچە بدرێتە موچەخۆران، نەك بۆ شتی دیكە سەرفبكرێت. بۆیە:

 

- داوادەكەین لە سبەینێوە (14/ 6/ 2020)،  دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێـت، بە بێ‌ دەسكاریكردنی موچە و یەكەمین وەزارەت-یش، وەزارەتی تەندروستیی بێت، كە پزیشك و كارمەند و پەرستارەكانی سەر بەم وەزارەتە (سەرەڕای خۆبەخشە ماندونەناسەكانیان) لە سەنگەری پێشەوەی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی "كۆرۆنا- كۆڤید 19"دان.

 

- موچە زۆر دواكەوتوە و ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران-ین و حكومەت موچەی مانگی "شوبات"ی دابەشنەكردوە. بۆیە، دەبێت لە كەمترین ماوەدا، تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت و حكومەتی هەرێم-یش بەرپرسیارانەتر و جدیتر لەسەر ئەم پرسە و چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغداد، مامەڵە بكات.

 

ئیمزاكان:

- مەم بورهان قانع.

- شێركۆ جەودەت.

- روپاك ئەحمەد.

- سیروان بابان.

- د. محێدین حەسەن یوسف.

- یاسین خزر.

- سەرچنار ئەحمەد.

- جەلال محەمەد.

- ئەبوبەكر هەڵەدنی.

- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌.

- د. ئیسماعیل تەها سگیری.

- دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم.

- هەڵز ئەحمەد.

- گۆران عومەر عەلی.

- بەدریە ئیسماعیل.