ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لەسبەینێ یەکشەممەوە قەدەغەى هاتوچۆ بەشێوازێکى نوێ دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، هەڕەشەى لیپێچنەوە لەو کەسانەش دەکات کە پابەندى رێوشوێنەکانى خۆپاراستن نابن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حازم جومەیلى بریکارى وەزارەتى تەندروستى عێراق بە میدیاى فەرمى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، ئەو راسپاردانەى لەلایەن وەزارەتەوە ئامادەکران و لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتی پەسەندیان کرد، سەپاندنى قەدەغەى هاتوچۆى بەشەکى تێدایە کە لەسبەینێوە دەستپێدەکات.
وتیشى "قەدەغەى هاتوچۆ لەکاتژمێر پێنجى بەرەبەیان بۆ شەشى ئێوارە هەڵدەگیرێت".
جومەیلى جەختیکردووەتەوە لەسەر قەدەغەکردنى گردبوونەوە، پێویستى بەستنى دەمامک و یدیاریکردنى ژمارەى سەرنشینانى ئۆتۆمبیل بەپێی جۆرى ئۆتۆمبیل و ژمارەى ئەوانەى لە شوێنە جیاجیاکان کاردەکەن.
باسى لەوەشکردووە، سزاى پێبژاردنى قورس و سزاى توندى ئەو کەسانە دەدرێت کە رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن.