گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکى پێوانەیی توشبوون بە کۆرۆنا لە مەکسیک تۆمارکرا

2020.06.13 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەکى پێوانەیی توشبوون بە کۆرۆنا لە مەکسیک تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى مەکسیک، تۆمارکردنى ژمارەیەکى پێوانەیی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى لەماوەى رۆژێکدا ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژى هەینى 5222 توشبووى نوێ تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى توشبووان بۆ زیاتر لە 139 هەزار توشبوو بەرزبووەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى مەکسیک، هەروەها دوینێ 504 حاڵەتى گیان لەدەستدان تۆمارکراون، بەوەش کۆى گشتى مردووان بە کۆرۆنا بۆ 16448 حاڵەت بەرزبووەتەوە.

 

حکومەتى مەکسیک دەڵێت، ژمارەى راستەقینەى توشبووان زۆر لەوە زیاترە لە ئامارە فەرمییەکاندا باسدەکرێت.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکى شارەوانى مەکسیکۆى پایتەخت ڕایگەیاند، قەدەغەى هاتوچۆ لەشارەکە هەڵدەگیریت و رێگە بە 340 هەزار کرێکار دەدرێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.