گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئيدارەى ترەمپ هەست بە نيگەرانى دەكات

ناوەڕۆکى هەڵسەنگاندنى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لەبارەى سیستەمى دادوەرى عێراقەوە

2020.06.12 - 20:06
ناوەڕۆکى هەڵسەنگاندنى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لەبارەى سیستەمى دادوەرى عێراقەوە

ناس كورد-

 

ئيدارەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا هەست بە نيگەرانى دەكات لەوەى كە عێراق پابەندى مافەكانى مرۆڤ نابێت بەرامبەر دەستگيركراوەكان، ئەوەش بەپێى هەڵسەنگاندنێكى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا.

 

 

بەپێى هەڵسەنگاندنەكە كە گۆڤارى "فۆرين پۆليسى" ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، سيستمى ياسايى عێراق بەهۆى كەمى دادەوەرانەوە كێشەى هەيە، هەروەها سەردانيكەرێكى زۆريان هەيە و بەرتيل بەكاردەهێنرێت، ئەوەش ئەو تەحەدايانەيە كە عێراق بەهۆى گەندەڵيەوە پێوەى دەناڵێنێت كە بە هۆيانەوە ساڵى ڕابردوو خۆپيشاندانى فراوان دژى حكومەتى ئەو وڵاتە دەستيان پێكرد.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە كە مانگى چوارى ئەمساڵ وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا ناردويەتى بۆ كۆنگرێس، بارودۆخى ئەمنى و سياسى لە عێراق بووەتە هۆى ئەوەى لايەنى دادوەرى لاواز ببێت و پشت بە لايەنى ترى حكومەت دەبەستێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دادوەرى عێراق بەدەست هەمان ئەو گەندەڵيەوە دەناڵێنێت كە بڵاوبوەتەوە و كارى لە سەرجەم بەشەكانى ترى حكومەتى عێراقى كردوە، هەروەها سيستمى دادوەرى داگيركارى داعش بۆ بەشێكى فراوانى ئەو وڵاتە و ڕوداوەكانى دواتر و بەزاندنى ئەو ڕێكخراوەش كاريان تێكردوە.

 

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، بەغدا كێشەى كەمى دادوەرى بە تواناى هەيە، تۆمەتى ئەوەيان لەسەرە كە گومانلێكراوانى سەربە رێكخراوى داعش لە تەنياييدا دەهێڵنەوە چەندين مانگ پێش دادگايى كردن بەبێ ئەوەى هيچ پەيوەنديەكان بە جيهانى دەرەوە هەبێت.

 

لە كۆتايى ساڵى 2017 ڕێكخراوى هيومان ڕايتس وۆچ ئەوەى بڵاوكردبوەوە كە دەسەڵاتدارانى عێراق نزيكەى 20 هەزار كەسيان وەك گومانلێكراوى سەربە رێكخراوى داعش خستوەتە زيندانەكانەوە.

 

هەر بەپێى هەڵسەنگاندنەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، رێكخراوە نا حكوميەكان باس لەوەدەكەن كە دەستگير كراوان مافى ئەوەيان نييە تانە لە بڕيارى دەستگيركردنيان بدەن و ناچار دەكرێن كە بەرتيل بدەن بۆ ئەوەى تۆمەتەكەيان لەسەر لاببرێت.

 

سەرەڕاى ئەوەى كە وەزارەتى تەندروستى نيگەرانە لە بارودۆخى چاكسازيەكانى عێراق "گرتوخانەكان" هەندێك لە ئەندامانى كۆنگرێس پێيان وايە دانوستانى نێوان بەغدا و واشنتۆن كە ڕۆژ 5 شەممە دەستى پێكرد، دەرفەتێكە بۆ بەهێزكردنى پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو، ئەوەش لەكاتێكدايە كە گرژيەكان لەگەڵ ئێراندا پاشەكشەيان كردوە.

 

لاى خۆيەوە  سيناتۆر"كريس مۆرفى" ئەندامى ليژنەى پەيوەنديەكانى دەرەوەى كۆنگرێس بە گۆڤارەكەى وتوە، لەسەر ولايەتە يەكگروەكانى ئەمريكا پێويستە گفتوگۆى ستراتيژى وەك سەرەتايەكى باش بۆ مامەڵكردن لەگەڵ حكومەتى عێراقى بەكاربهێنێت بۆ دروستكردنى سەقامگيريەكى درێژ مەودا لەو وڵاتەدا.

 

باسى لەوەشكردوە، گفتوگۆكان دەرفەتێكن بۆ هاوكاريكردنى مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق بەتايبەتى لە چارەسەركردنى گەندەڵى و بەجێهێنانى ئاشتى و ئارامى بۆ گەلێك كە چەندين ساڵ شەڕ پارچە پارچەى كردوە.

 

رونيشيكردوەتەوە، ئەو ئامانجەش پێويستى بە گرنگيەكى دبلۆماسى بەردەوام و پشتگيرى دارايى ئەمريكا هەيە، لەهەمان كاتيشدا گرنگيەكى زۆرى بۆ ئاسايشى نيشتمانى ئەمريكا و سەقامگيرى هەرێمى درێژ مەودا هەيە.