گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ‌: تەرمی هاووڵاتییەك بەكوژراوی دۆزرایەوە

2019.04.15 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
قەڵادزێ‌: تەرمی هاووڵاتییەك بەكوژراوی دۆزرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

تەرمی هاووڵاتییەك كە پیشەی كاسب بووە و شوێنەواری چەقۆ بەجەستەیەوە بووە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی راپەڕین دۆزرایەوە.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ (دووشەممە) تەرمی هاووڵاتیەك بەناوی (س.ع.ئ) لە دایكبووی ساڵی 1969 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی خانەقا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بە وتەی كەسوكاریان لە دوێنی (یەكشەممە)ەوە لە ماڵەكەی چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر هێزە ئەمنیەكان لە لایەن كەسوكاری ئاگادار دەكرێنەوە و دەستبەجێ لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوەكەدا روونیدەكاتەوە، پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەستبەجێ هێزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنكەی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی راپەڕین تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، پاش كوشتنی تاوانلێكراو ئۆتۆمبێلەكەیان بردۆتە نزیك گوندی (گردەسپیان) بە دوری نزیكە 15 كم لە شوێنی ڕووداو لە لایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بە سوتاوی دۆزراوەتەوە.

لەپاش رووداوەكەش دەستبەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی تاوانی پشدەر بە وردی پشكنینی بۆ تەرمی تاوانلێكراو و شوێنی ڕووداوەكە كردووە، تەرمەكەشی بەڕێكراوە بۆ سلێمانی.

راگەیەندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هاووڵاتیە كوژراوەكە باوكی 6 كوڕە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.