ناس کورد-
ئاماری توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان بە ڕێژەیەکی بەرچاوی زیادی کرد، پێشی بەریتانیاش کەوت لە ژمارەى توشبوواندا و چووە ڕیزبەندی چوارەمەوە لەدوای ئەمریکا و بەڕازیل و ڕوسیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 12ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی تەندروستی هیندستان تۆمارکردنی 10 هەزار و 956 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە وڵات ڕاگەیاند، بەو پێیە ژمارەی گشتیی توشبووان گەیشتە 295 هەزار و 355 حاڵەت.
هاوکات 396 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراوە و ژمارەى گشتیی حاڵەتەکانی مردن گەیشتە هەشت هەزار و 498، ئەوەش هیندستانی بردە ڕیزی ئەو وڵاتانەى زۆرترین زیانیان پیگەیشتووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هیندستان ژمارەى گشتیی چاکبووەکان گەیشتووەتە 194 هەزار کەس، ئەویش دوای چاکبوونەوەى پێنج هەزار و 352 کەسی تر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا.
هیندستان دەستی کردووە بە قۆناغی یەکەمی سوککردنی ڕێکارەکان و داخستن کە لەماوەی ڕابردوودا لە سەرانسەری وڵات سەپاندبووی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.