گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی لەبارەی جیبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات

2020.06.11 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی لەبارەی جیبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جێبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕونکردنەوە دەدات و دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دابینكردنی خه‌رجی و پێداویستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان دابینكرد، هەروەها تۆمارکردنی 180 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ بەغدا، ڕایگەیاند: " هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ جێبەجێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و تائێستاش هیچ بڕیارێک لەبارەیەوە نییە".

 

وتیشی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بڕیاریدا خه‌رجی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

 

وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دابینكردنی خه‌رجی و پێداویستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان دابینكرد.

 

سامان برزنجی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە 180 تووشبوون.