گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکى ژیانى تایبەتى دامەزرێنەری ویکیلیکس لە ژورە تایبەتەکەیدا بڵاوکرایەوە

2019.04.15 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکى ژیانى تایبەتى دامەزرێنەری ویکیلیکس لە ژورە تایبەتەکەیدا بڵاوکرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

گرتەیەکى ڤیدیۆیی جولیان ئاسانژ، دەمەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس لەناو ژورە تایبەتەکەى لە باڵیۆزخانەى ئیکوادۆر لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە کە دەردەکەوێت ئاسانج لەسەر سکەیت یاری دەکات.

باڵوێزی ئیکوادۆر لە لەندەن ئاشکرایکرد، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ئاسانژ گوێ بەوە نادات کە ئەو شوێنەی تێیدا دەژی شوێنی کارکردنە.

دەشڵێت، ئاسانژ چەندینجار کارمەندانی باڵیۆزخانەکەى بێزارکردووە بەهۆی ڕەفتارە نەشیاوەکانیەوە، بەبێ ئەوەی هیچ داوای لێبوردن بکات و هەوڵبات ڕێزیان لێبگرێت.

گرتە ڤیدیۆکە، لەڕێگەى کامێرای چاودێری باڵیۆزخانەکەوە گیراوە و ڕۆژنامەیەکى ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت ئاسانج لە شوێنێکی بچوکی باڵوێزخانەکەدا یاری سکێت دەکات و تەنها شۆرت و فانیلەیەکی لەبەردایە.

https://www.youtube.com/watch?v=OHfSw65D5ZM

دوای حەوت ساڵ خۆ حەشاردان و پەنابردنی بۆ باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لەشاری لەندەن، پۆلیسی بەریتانیا جولیان ئەسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕی (ویكیلیكس)ی دەستگیر كرد.

جولیان ئاسانژ ساڵی (2006) ماڵپەری ویكیلیكسی دامەزراند كە تایبەت بوو بە بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامە و وێنە، بەڵام لە مانگی نیسانی (2010) ئەو سایتە بوو بە مانشێتی رۆژنامەكانی جیهان، كاتێك كە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە سەربازانی ئەمەریكی (18) هاوڵاتی مەدەنی لە رێگەی هێلیكۆپتەرەوە لە عێراق دەكووژن.

لە كۆتاییەكانی هەمان ساڵدا بەریتانیا لەسەر داوای سوید و بە تۆمەتی دەستدرێژی سكێسی، ئاسانژی دەستگیركرد.

دەسەڵاتدارانی سوید ئاماژە بەوە دەكەن كە دەیانەوێت بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكەن كاتێك لە مانگی ئابی ساڵی (2010) لە ستۆكهۆڵم بووە و بەوتەی بەرپرسانی سوید ئاسانژ دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر دوو ژن و لەو بارەیەوە ئاسانژ دەڵێت “ئەو كارەی بە رەزامەندی ژنەكان كردوە”.