گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى: عەلاوى داواى كرد وەزارەتى بەرگرى بدەمێ و كچەكەشى بكەم بە ڕاوێژكارى خۆم

2020.06.11 - 20:16
كازمى: عەلاوى داواى كرد وەزارەتى بەرگرى بدەمێ و كچەكەشى بكەم بە ڕاوێژكارى خۆم

ناس کورد-

 

مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێراق ئاشكرايكرد، ئەياد عەلاوى، سەرۆكى ئيئتلافى وەتەنييە داواى وەزارەتى بەرگرى لێكردووە، هەروەها داواى ئەوەشى كردوە كە كچەكەى بكاتە ڕاوێژكارى خۆی.

 

كازمى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا وتى: "عەلاوى داواى ئەوەى لێكردم كە وەزارەتى بەرگرى بدەمێ هەروەها كچەكەشى بكەم بە ڕاوێژكارى خۆم، ئێستاش ئەگەر پرسيارى ئەوەى لێ بكەيت ڕەتيدەكاتەوە". 



باسى لەوەشكرد: "موزايەدەى سياسى لەلايەن هەندێكەوە ڕەتدەكەمەوە و تەمەنى حكومەتەكەم تەنها يەك هەفتەيە، لەساڵى 2018 يش داوام لێكرا كە ببمە سەرۆكوەزيران بەڵام نەمكرد، ئێستاش هيچ شتێكم نييە لەدەستى بدەم، ئەوە نەبێت كە چاكسازى بكەم".

 

سەرۆكوەزيرانى عێراق رونيشيكردوەتەوە، وڵات شكستى هێناو ئابوريەكەى وێران بوو كاتێك بوە كۆيلەى نەوت، ئابورى عێراق تەنها درۆيەكە و بونى نييە، بەڵكو تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت و سيستمى بانكيى بونى نييە.