ناس کورد-
وتەبێژی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنزیک ناحیەی تەکێی سەربە قەزای چەمچەمال چوار کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێرزاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لەڕێگای نێوان کەرکوک – سلێمانی لە نزیک ناحیەی تەکێ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابدا ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن چەند کەسن و تەندروستییان چۆنە.
ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا.