ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى چەند توشبوویەکى نوێ لە پارێزگاى دهۆک و گەرمیان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکراوون.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توشبووە نوێکانى دهۆک، خێزانێکن پیاوێك تەمەن ٣٦ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٣٣ ساڵ و منداڵێك تەمەن ١٥ مانگ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و لە کەرەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە لە دەڤەرى گەرمیان نۆزدە توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە.
لەبارەى توشبووە نوێکانى گەرمیان لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، سێزدە پیاو و شەش ئافرەت، گشت توشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
لە راگەیەندراوەکەدا پۆڵێنى توشبووەکان بەمجۆرە کراوە :
ھەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانی.