ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانى کوردستانەوە ناوى پەرلەمانتارە توشبووەکە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات و رەتیدەکاتەوە راگرتنى دانیشتنەکانى پەرلەمان پەیوەندییان بە دەرکەوتنى توشبوو لەناو پەرلەمان هەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەيەك لە پەرلەمانى كوردستانەوە بە ناس كوردى ڕاگەياند "ڕاگرتنى دانيشتنەكانى پەرلەمانى کوردستان پەیوەندیان بەناکۆکیەکانی دوای دانیشتنەکەی حەوتی ئایارەوه هەيە نەك تۆماركردنى توشبويەكى كۆرۆنا".
پێشتر پەرلەمانى كوردستان بڵاويكردەوە، دواى ئاشكرابونى توشبويەكى كۆرۆنا لەناو كارمەندانى پەرلەمان پشكنين بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران و كارمەندان كراوە و دەركەوتوە چەند كەسێك توشبون بەهۆى ئەوەشەوە سەرجەم چالاكيەكانى پەرلەمان بۆ ماوەى دوو هەفتە ڕاگيراون.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە پەرلەمانى كوردستان ئەوەى بە ناس كوردى وت "توشبویەکى پەرلەمان کارمەندێکی سەر بەپارتى ديموكراتى كوردستانە و خۆیی و خێزانەکەشی توشبون، ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمانیش پەیوەندی بە دۆخی ڤایرۆسەکەوە نیە، بەڵکو پەیوەندیان بەناکۆکیەکانی دوای دانیشتنەکەی حەوتی ئایارەوه هەيە".
سەبارەت بە دەنگۆى توشبونى پەرلەمانتارێك سەرچاوەكە ئاشكرايكرد، ئەو پەرلەمانتارەى توشبوە "باپير كامەلا"يە كە ناوبراو لەدواى جەژنى ڕەمەزانەوە سەردانى وڵاتى توركياى كردوە و دواى ئەوەشى كە گەڕاوەتەوە كەرەنتين نەكراوە.
لەبارەى تۆماركردنى توشبويەكەوە ئەمڕۆ پەرلەمانى كوردستان لە ڕاگەيەنراوێكدا بڵاويكردەوە، دوای ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا حاڵه‌تیكی پۆزه‌تیڤی كۆرۆنا له ناو فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بوو، وه‌ك پابه‌ند بوونیكی ته‌واو به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا پشكنینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان بكرێت.
ئەوەش هاتبوو، رۆژی 9ی 6ی 2020 چه‌ند تیمیكی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتنه په‌رله‌مانی كوردستان و پشكنینیان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و 197 ئه‌ندامی په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی په‌رله‌مان ئه‌نجامدا، دیاره به داخه‌وه، چه‌ند حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ له‌م پشكنینانه‌دا هه‌ن و دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نریت، وه‌ك پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان كه ده‌بێت سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتوه‌كان خۆ پارێزی بكه‌ن و كه‌ره‌نتین بكرێن.
جەختیشكراوەتەوە، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بریاریدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته رابگرێت و ئاگاداری ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامانەى پەرلەمان کرد كه تا ئێستا پشكنینی كۆرۆنایان نه‌كردوه له زوترین كات پشكنینه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بنێرنه‌وه، به هه‌مان شێوه دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان راسپێردراون به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه پزیشكییه‌كان پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دیكه‌ش بكرێن كه تا ئیستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه.