ناس کورد-
وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بانگەوازێکى بەپەلەى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە پێویستییەکى زۆریان بە پلازماى خوێنى چاکبووەکان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.یاد نەقشبەندى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى لە بانگەوازەکەدا هاووڵاتیانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستییەکى زۆریان بە پلازماى خوێنى چاکبووەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە "هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەین لەئستاداپێویستیەکی زۆرمان بەپلازمای خوێنی چاک بوەکانی covid19 هەیە کەلەماوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە".
جەختیشى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە "لەئیستادا هیچ پلازمایەکی خوێن لەبانکی خوێندا نیە".
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ئاماژەى بەوە کرد بۆ بەخشینى خوێنى پلازما، ڕۆژانە لەکاتژمێر8 بەیانی تا 2پاش نیوڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی.