گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’تەنها دەستکارى موچەى پلە باڵاکان دەکرێت’

پەرلەمانى عێراق هەر لێبڕینێکى لەموچەى فەرمانبەران و خانەنشینان رەتکردەوە

2020.06.10 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى عێراق هەر لێبڕینێکى لەموچەى فەرمانبەران و خانەنشینان رەتکردەوە

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق بڕیارێکى پەسەند کرد کە تیایدا هەر لێبڕینێک لە مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان ڕەتدەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقدا بە زۆرینەى دەنگ بڕیارێک پەسەند کراوە کە تیایدا هەر لێبڕینێک لە مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان ڕەتدەکاتەوە".

 

هاوکات بە گوێرەى راگەیەندراوەکەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق "لە بڕیارە پەسەندکراوەکەدا دانانى هەر باجێک و وەرگرتنى لەسەر مووچە رەتکراوەتەوە بەو پێیەى نایاساییە و پشت نابەستێت بەهیچ دەقێکى یاسایى".

 

راگەیەندراوەکە جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو بڕیارە سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیر و پەرلەمانتار و پلە تایبەتەکان ناگرێتەوە.