ناس کورد-
سەندیكای پزیشكانی عێراق ئاشكرای كرد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە تا ئەمڕۆ، تائێستا 324 پزیشک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو پزیشکیش بەهۆیەوە مردوون، چاوەڕێ دەکرێت ئامارەکە زیاتر بەرزبێتەوە بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئامارەکەى سەندیکای پزیشکانی عێراق هەرێمی کوردستانی تێدا نییە و لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە دۆخە سەختە تەندروستییەی ئێستا كە وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، پزیشكی و کارمەندانی تەندروستی ئەوپەڕی هەوڵەكانیان خستووەتە گەڕو و لەمیانەشدا بۆ ڕزگارکردنی گیانی هەزاران هاوڵاتیان لە پەتاكە ڕزگارکردووە و خۆیان کردووە بە قوربانی.
سەندیكای پزیشكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، جگە لەهەرێمی كوردستان تا ئێستا بەم شێوەیەی لای خوارەوە قوربانیانی کەرتی پزیشكی تۆماركراوە:
1- ژمارەی گشتی توشبووانی كەرتەكە: 324 کەس
2- ژمارەی پزیشكە مردووەكان بەهۆی كۆرۆناوە: دوو
3- ژمارەی پزیشكە ژنەكان كە توشبوون: 124 كەس بە ڕێژەی 38%
4- ژمارەی پزیشكە توشبووە پیاوەكان: 200 پزیشك واتا بەڕێژەی 61%
5- ئەو پارێزگایانەی كە ژمارەی توشبوویان زۆرتر تێدا تۆمار كراوە: بەغدا 170 توشبوو، بەسڕە 37، كەربەلا 27
ناونیشانی وەزیفی ئەو پزیشكانەی كە زیاتر توشبوون لە چینی موقیمەكاندا بووە كە ژمارەیان گەیشتووەتە 122 و دواتر لەچینی پزیشكە پلە پێشكەوتووەكاندا دێن كە ژمارەیان 112 پزیشكی توشبووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە دۆخی پزیشكان لەنێوان سەخت و ئاڵۆزدایە و پێشبینی دەكرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەكە بەرزبێتەوە.