گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو هەفتە کارەکانمان’’

سەرچاوەیەک بۆ ناس کورد: پەرلەمانتارێکی کوردستان توشی کۆرۆنا بووە

2020.06.10 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەک بۆ ناس کورد: پەرلەمانتارێکی کوردستان توشی کۆرۆنا بووە

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان توشی کۆرۆنا بووە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەڵێت، چەند حاڵەتێک لەناو پەرلەماندا هەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردی وت، پشکنین بۆ تەواوی پەرلەمانتاران و کارمەندانی پەرلەمان کراوە، پەرلەمانتارێک و چەند کارمەندێک پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە.

 

بەڵام ئەو سەرچاوە ناوی پەرلەمانتارە توشبووەکەى نەهێنا.

 

هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا، حاڵەتیکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە ناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەند بوونیکی تەواو بە ڕینماییە تەندروستییەکان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا کە پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکرێت. 

 

دەشڵێت، دوێنێ سێشەممە، 9ی 6ی 2020، چەند تیمیکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لەسەر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و 197 ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا. "بەداخەوە چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان ڕادەگەیەنرێت." 

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاری دا سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگریت.

 

"ئاگاداری تەواوی ئەو ئەندامە بەڕێزانەی پەرلەمان دەکەین کە تا ئێستا پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە لە زووترین کات پشکنینەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بنێرنەوە بە هەمان شێوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕاسپێردراون بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرین کە تا ئیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە."