گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێنج نەخۆشخانەش لە عێراق’’

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی دروست دەکات

2020.06.10 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی دروست دەکات

ناس کورد-

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەکۆی شەش نەخۆشخانە کە لەلایەن ئەڵمانیاوە لە عێراق دروست دەکرێت یەکێکیان بۆ ھەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتى هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەغدا و لایەنی ئەڵمانی قسەمانکردوە و ڕەزامەندییان داوە کە یەکێک لەو نەخۆشخانانەی کە تایبەتە بە کۆرۆنا لە ھەرێم بێت.


وتیشی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاری داوە نەخۆشخانەکە لە سلێمانی دروستبکرێت لەبەرئەوەی دۆخی پاێزگاکە خراپە.


فارس عیسا باسی لەوەشکرد کە بڕیارە نەخۆشخانەکە لەماوەی 45 ڕۆژدا تەواو بکرێت.