گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی دڵنیاکەرەوە لە دارایی پەرلەمان لەبارەى موچەوە.. ترسەکە خەریکە دەڕەوێتەوە

2020.06.10 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی دڵنیاکەرەوە لە دارایی پەرلەمان لەبارەى موچەوە.. ترسەکە خەریکە دەڕەوێتەوە

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ترسی كەمكردنەوەی موچە فەرمانبەران بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە نەماوەتەوە تەنها موچەی پلە باڵاكان كەم دەكرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی، مەحاسن حەمدون، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، نرخەكانی نەوت دەستی بە بوژانەوە كردووە و ترس و دڵەڕاوكی بۆ خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەران نەماوە و موچە كەم ناكرێتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لیژنەكەیان پشتیوانی پێشنیاری بڕینی موچەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە و پلە تایبەتیەكان دەكات و لەگەڵ دەستبردن نییە بۆ موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی.

 

حەمدون دەشڵێت، چەند جێگرەوەیەك هەیە لەبری بڕینی موچە و كەمكردنەوەی كە دەتوانن داهات زیاد بكەن لەوانە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و كاراكردنەوەی باجی گومرگی لەسەر شتومەكە هاوردە كراوەكان.

 

پێشتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، هیشام داود، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران ڕایگەیاند، بڕیاری بڕینی موچەی پلە باڵاكان فەرمانبەرانی ئاسایی ناگرێتەوە و دەوڵەت موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی دەپارێزێت و هێشتا دۆخەكەش نەگەیشتووەتە كارەسات.

 

دوێنیش موزەهەر محمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەتیكردەوە موچە بڕینەكە فەرمانبەرانی ئاسایی بگرێتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕینەكە موچە ناگرێتەوە تەنها باجی داهات دەسەپنێرێت و بۆ ئەوەش ئەوانەی داهاتیان كەمە لێیان وەرناگیردرێت.

 

ساڵح باسی لەوەش كرد ئەو بەڵگەیەی كە بڵاوكراوەتەوە گوایە موچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە دوورە لەڕاستیەوە.