گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح سەردانی گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئەنفالی کرد لە سەماوە

2019.04.15 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح سەردانی گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئەنفالی کرد لە سەماوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی یەکێک لە گۆڕە بە کۆمەڵە تازە دۆزراوەکانى قوربانیانی ئەنفالی کرد لە پارێزگای سەماوە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، "ئەم تاوانه‌ بەتاوانی جینۆسایدی گەلی کورد دەژمێردرێت و، دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵەیش بەڵگەیەکی دیکەی  تاوانەکانی رژێمی دیکتاتۆریە".

ئاماژەى بەوەشکرد، " ڕژێمی سەدام گەلی کوردی جینۆساید کرد تەنھا لەبەر کورد بونیان نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە بە مەترسی دەزانین لەسەر رژێمەکەی".

ڕاشیگەیاند، " دەبێت دووپاتی بکەینەوە کە پاشخانی ھزری بەعسی و دیدوبۆچوونی سەدامی لە تاوانەکانی داعشدا، بەڵگەیەکی ئاشکران لەسەر ئەوەی کە ئێمە پارێزراو نین لە تیرۆر، بۆیه‌ پێویسته‌ وانە لەو کارەساتانە وەربگرن و جەختیشی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی ستەمکار بەردەوام نابێت".