ناس کورد-
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئاگریان لە زەوی و زاری کشتوکاڵیی چەند گوندێکی ناوچەی تەل تەمر بەرداوە و ئێستا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی ئاژانسی هاوارنیوزی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: "سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و کێڵگەی بەخێوخکردنی ئاژەڵی چەند گوندێکی سنوری تەل تەمر بەرداوە".
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، تائێستاش ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە و لەئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.