گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا جارێ سەرەتايەتى

جيهان کەرەنتینە نەكرايە ئێستا كۆرۆنا كۆتايى هاتبوو.. کەواتە سودی نەبوو؟

2020.06.09 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
جيهان کەرەنتینە نەكرايە ئێستا كۆرۆنا كۆتايى هاتبوو.. کەواتە سودی نەبوو؟

ناس کورد-

بەپێى لێكۆڵينەوەيەك، بەهۆى رێوشوێنەكانى كەرەنتين و داخستن ژيانى مليۆنان كەس لە توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕزگار كراوە  و زانايەكيش دەڵێت، بەڵام پەتاى كۆرۆنا جارێ لە سەرەتايەتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە كە تيمى زانكۆى "ئيمپرياڵ كۆلێج لەندەن" ئەنجاميداوە، ڕێوشويێنەكانى داخستن و كەرەنتين لە ئەوروپا ژيانى مليۆنان كەسى ڕزگار كردوە و ئەگەر ئەو ڕێوشوێنانە نەبونايە ئەوا ژمارەيەكى زۆر خەڵك دەمردن.

 

تيمى لێكۆڵينەوەكە باسيان لەوەشكردوە، تەنها ڕێژەيەكى زۆر كەم خەڵك توشى ڤايرۆسەكە بوون و پەتاى كۆرۆنا تا ئێستاش لە سەرەتايدايە، ڕێوشوێنەكانيش لە ماوەيەكى كەمدا ژيانى خەڵكێكى زۆريان ڕزگار كرد بەشێوەيەك كە پێشتر ڕوينەداوە.

 

ئەوەش هاتووە، ئەگەر ڕێوشوێنەكانى وەك داخستنى دامەزراوەكان و داواكردنى مانەوەى خەڵك لە ماڵەكانيان زوو نەگيرايەتەبەر ئەوا تا 4ى ئايارى ئەمساڵ تەنها لە ئەوروپا نزيكەى سێ مليۆن و 300 هەزار كەس بەهۆى كۆرۆناوە دەمردن، بۆيە ڕێوشوێنەكان ژيانى سێ مليۆن و 100 هەزار كەسيان ڕزگار كردوە، 470 هەزار كەس لە بەريتانيا، 690 هەزار كەس لە فەرەنسا و 630 هەزار كەسیش لە ئيتاڵيا.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر سيس فلاكسمان، يەكێك لە زاناكانى لێكۆڵينەوەكە وتويەتى: "بەهۆى داخستنەوە دوربوين لەوەى مليۆنان كەس گيان لەدەستبدەن، ئەو ژمارە گيان لەدەستدانەش دەبووە كارەسات".

 

ئەمە تەنها سەرەتايە

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، ئەگەر ئەو ڕێوشوێنانە نەبونايە ئێستا پەتاكە كۆتايى هاتبوو، بەڵام بە توشبونى ژمارەيەكى زۆر خەڵك و تەنها لە بەريتانيا لە هەر 10 كەسێك حەوت كەس توش دەبوون، بەوەش بەرگرى بەكۆمەڵ دژى ڤايرۆسەكە دروست دەبوو.

 

هەروەها بەبێ ڕێوشوێنەكانى داخستن تا مانگى ئايار 15 مليۆن كەس لە سەرتاسەرى ئەوروپادا توشى كۆرۆنا دەبون، فلاكسمان دەشڵێت: " ئێمە هێشتا لەسەرەتا پەتاكەداين، ئەوەش واتاى ئەوەيە بە هەڵگرتنى ڕێوشوێنەكان ئەگەرى هەيە ڤايرۆسەكە دوبارە بڵاوببێتەوە".

 

هەر لە لێكۆڵينەوەكەدا ئاماژە بە كاريگەرى داخستن لە چين و كۆرياى باشور و ئێران و فەرەنسا و ئەمريكا كراوە و تەئكيد كراوەتەوە، داخستن ڕێگەى لە توشبونى 530 مليۆن كەس گرتوە لەو دەوڵەتانە، پێش داخستن ڕۆژانە ژمارەى توشبوان چەندين هێندە زياديان كردوە.



لەلايەكى ترەوە دكتۆر سۆلۆمۆن سيانگ، يەكێك لە زاناكانى بەشدار لە لێكۆڵينەوەكە دەڵێت: "ڤايرۆسى كۆرۆنا كارەساتێكى مرۆيى ڕاستەقينەيە، بەڵام جوڵەى جيهانى بۆ وەستاندنى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە ماوەيەكى كەمدا لە هەموو كاتێك زياتر ژيانى ژمارەيەكى زۆر خەڵكى ڕزگار كرد".



لەئێستادا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا حەوت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و لەو ژمارەیەش 411 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە و نزیکدەبێتەوە لە نیو ملیۆن کەس، هەروەها زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.