ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەکاتی ئەرکی فەرمیدا ماتۆڕسوارێک لە بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشار دوای ئەوەى مەفرەزەی هاتوچۆ ئیجرائاتی لەگەڵدا دەکەن بەهۆی ئەوەی ماتۆڕەکەی بێ سەرەتایە و مۆڵەتی لێخوڕینیشی نییە، لەو کاتەدا ئامادەنەبوو هیچ شتێک ڕادەستی کارمەندەکان بکات و پەلاماری کارمەندێکی هاتوچۆ دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کارمەندەکەیان ناوی (ئەدیب محمد احمد)ە و بەو هۆیەوە لە چەند شوێنێک دەموچاوی کارمەندەکە بریندار بووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە لەلایەن کارمەندەکانەوە تەسلیم بە پۆلیس کراوە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکین بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەماوەی ڕابردوو دووەم جارە پەلاماری کارمەندی هاتوچۆ بدرێت لە کاتئ ئەرکی فەرمیدا.