گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان وەستا

2019.04.15 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان وەستا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە بەهۆی ناڕەزایەتی شۆفێرەکانەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی سنوریی پەروێزخان وەستاوە.

ئارام سایەخان، بەڕێوەبەری مەرزەکە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ژمارەیەک شۆفێری عێراقی (شۆفێرانی کورد و عەرەب) گلەییان هەیە لە مامەڵەى بەرپرسانى ئێرانی مەرزەکە لەگەڵیان.

ئارام سایەخان وتیشى، شۆفێرەکان گلەیی ئەوە دەکەن بارەکانیان لە دیوی ئێرانەوە دوادەکەوێت و ڕێکارەکانیان توندوتۆڵکردووەتەوە.

وتیشى، دوێنێ (14-ی نیسانى 2019) چەند شۆفێرێکی عێراقی کاری قاچاخیان کردووە، بۆیە بەرپرسانى ئێران ڕێکارەکانیان توندوتۆڵتر کردووەتەوە و ئەوەش دەبێتەهۆی دواخستنى ئیشوکاری شۆفێرەکانى دیکە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو شۆفێرانەى ئەمڕۆ مانیانگرتووە داوا دەکەن بەهۆى کاری هەڵەى چەند شۆفێرێکەوە کێشە و بەربەست بۆ ئەوانیش بۆ دروست نەکرێت.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار لەسەرخەتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئاساییکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان.