ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی 33 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سنوری گەرمیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت توشبوویان کارمەندی تەندروستیین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 33 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".
ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە 23 پیاو، نۆ ئافرەت و منداڵێك و سەرجەمیان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، حەوت تووشبوو کارمەندی نەخۆشخانەن و گشت تووشبووەکان دانیشتووی قەزای کەلارن لە گەڕەکەکانی شەھیدان، ڕوناکی، گوندی ڕووناکی، ڕاپەڕین، شۆڕش، جوتیاران، کەلاری نوێ، گردەگۆزینە، فەرمانبەران، کەلاری کۆن و ئاوارەکان.