گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق سەدان توشبووی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد بەڵام کەمترە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو

2020.06.09 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق سەدان توشبووی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد بەڵام کەمترە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری پەتای کۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکە، 787 کەسی تر توشی ڤایرۆسەکە بوون و کەمترە لە ژمارەى توشبووانی دوو ڕۆژی ڕابردوو کە سەروی هەزار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 711 پشکنین بۆ گومانلێکراوان و بەرکەوتووان کراوە و 787 توشبوو تۆمار کراون.

 

بەغدا/ڕەسافە: 118

بەغدا/کەرخ: 67

شاری پزیشکی: 73

نەجەف: 87

بەسرە: 62

سلێمانی: 93

هەولێر 44

دهۆک: 1

کەربەلا: 25

واست: 13

کەرکوک: 7

دیالە: 26

بابل: 52

میسان: 23

دیوانە: 34

زیقار: 32

موسەنا: 2

سەڵاحەدین: 15

ئەنبار: 12

 

بەو پێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 14 هەزار و 268 حاڵەت. هەروەها 2 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە و ژمارەى گشتی مردووانیش گەیشتووەتە 392 کەس.

 

هاوکات 209 حاڵەتی چاکبوونەوەی نوێ تۆمارکراوە و ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 831 حاڵەت.