گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە زانایەکی عێراقی چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی ’’سوپای سپی’’ لە کۆرۆنا دەخاتەڕوو

2020.06.08 - 23:00
ژنە زانایەکی عێراقی چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی ’’سوپای سپی’’ لە کۆرۆنا دەخاتەڕوو

ناس کورد-

پسپۆڕێکی عێراقی لە بواری زانستەکانی بەرگری لەش و ڤایرۆسەکان داوای لە وەزارەتی تەندروستی و شانەی قەیرانەکانی حکومەتی عێراق کرد پلازما و ڤیتامین D بدرێت بە کارمەندانی تەندروستی عێراق بۆ پاراستنیان لە کۆرۆنا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2020، ڕەغد سوهێل، ژنە زانای عێراقی پسپۆر لە زانستەکانی بەرگری لەش و ڤایرۆسەکان چەند ڕاسپاردەیەکی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و شانەی قەیرانەکانی حکومەتی عێراق کرد.

 

ڕاسپاردەکانی ئەو ژنە زانا عێراقییە بریتین لە:

یەکەم: بەکارهێنانی پلازما وەک چارەسەر و پێکوتە: داوا دەکەین بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون لە نێوان کارمەندانی تەندروستیدا پلازمای خۆێنی چاکبووانی پەتاکە بدرێت بە کارمەندە توشنەبووەکان وەک پێکوتەیەکی کاتی، چونکە پێدانی پلازما بە کەسانی توشنەبوو گاریگەری زۆر باشی هەیە لە دوورکەوتنەوە لە توشبوون بە نەخۆشییەکە.

 

دووەم: باشتروایە پلازما بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاربهێنرێت کە لەسەرەتای نەخۆشییەکەدان، چونکە بەکارهێنانی پلازما لە چارەسەری ئەو کەسانەی کە پەتاکە تەشەنەی کردووە لە جەستەیاندا سودی ئەوتۆی نابێت.

 

سێیەم: پلازمای خۆینی ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە تەنە دژەکان لەناو خوێنەکەیاندا چڕییەکی زۆری هەیە.

 

چوارەم: بەکارهێنانی ڤیتامین دی، دەبێت ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەرەتا و پێش هەموو شتێک شیکاری ڤیتامین (D)یان بۆ بکرێت، چونکە ئەو ڤیتامینە ڕۆڵی باڵای هەیە لەڕێکخستنی کاری سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی کێشەی تەندروستی سەخت، بۆیە دەبێت توشبووانی پەتای کۆرۆنا ڕێژەیەک لەو ڤیتامینەیان پێبدرێت.

 

پێنجەم: پێویستە هاوشان لەگەڵ پێدانی پلازما بە کارمەندانی تەندروستی ڕێژەیەکیش لە ڤیتامین (D)یان پێبدرێت بەگوێرەی پێویستی لەشی کارمەندەکە.