گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جارێکی تر سەروی هەزار.. عێراق ئاماری ڕۆژانەى کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.06.08 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
جارێکی تر سەروی هەزار.. عێراق ئاماری ڕۆژانەى کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى زیاتر لە هەزار توشبووى کۆرۆنا و 24 حاڵەتى گیان لەدەستدان و نزیکەى 400 حاڵەتى چاکبوونەوەى ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2020، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەکۆى هەشت هەزار و 927 پشکنینى نوێ، هەزار و 115 توشبووى نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە زۆرترینیان لە بەغدا بوون بە 535 توشبوو، پاشان واست بە 107 توشبوو، سلێمانى بە 85 توشبوو.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە توشبووەکانى دیکە لەم شوێنانە بوون، نەجەف 50 توشبوو، بەسرە 55 توشبوو، کەربەلا 47 توشبوو، میسان 82 توشبوو، زیقار 38 توشبوو، بابل 31 توشبوو، دیالە 18 توشبوو، سەڵاحەدین 17 توشبوو، هەولێر 15 توشبوو، کەرکوک 13  توشبوو، موسەنا 13 توشبوو، نەینەوا چوار توشبوو، دیوانییە سێ توشبوو، دهۆک دوو توشبوو.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، 386 حاڵەتى چاکبونەوە تۆمارکراون، لەگەڵ 24حاڵەتى گیان لەدەستدان.

 

 بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق تا ئێستا 13481 توشبووى کۆرۆنا و 5572 حاڵەتى چاکبوونەوە و 370 حاڵەتى مردن لەسەرتاسەرى عێراق تۆمارکراون.

 

هەروەها لەکۆى 7539 توشبوو کە لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، 75 کەسیان لەژێر چاودێرى چڕدان.