گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە %67ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەنجان و منداڵانن

2020.06.08 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە %67ی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەنجان و منداڵانن

ناس کورد-

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و بەگوێرەی ئامارەکانیش زیاتر لە %67ی توشبووان منداڵان و گەنجانن، هاوکات %17یان تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵییەوەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زیانەکانی شەپۆلی دووەمی هەڵکشانی کۆرۆنا لە شەپۆلی یەکەم بۆ هەرێمی کوردستان زیاتربوون، لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە هەزار و 322 کەس و لەو ژمارەیەش 26 کەس گیانیانلەدەستداوە و 458 کەسیش چاکبوونەتەوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، زۆرینەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە هەرێم منداڵان و گەنجانن و تەمەنیان لە یەک ساڵەوە تاوەکو 40 ساڵن.

 

هاوکات، نزیکەی %15ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 50 ساڵدایە و زیاتر لە %17شیان لەسەروو 50 ساڵیەوەن.

 

هەر بەگوێرەی ئامارەکان، %54.3ی توشبووان لە هەرێم لەڕەگەزی نێرن و %45.7یشیان لەڕەگەزی مێن.

 

توشبوونی ئەو ژمارە زۆرە بە ڤایرۆسەکە لە گەنجان لەکاتێکدایە، بەرپرسانی تەندروستیی ڕەخنەی ئەوە لە بەشێک لە هاووڵاتیان دەگرن کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن و ئەوەش بەهۆکاری زۆربوونی ژمارەی توشبووان دەزانن لە هەرێمی کوردستان.