گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە کەمترین زیانەوە هیچ نەخۆشێکی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا نەما

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا ڕاگەیاند

2020.06.08 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا ڕاگەیاند

ناس کورد-

لەقۆناغی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا، سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا سەرجەم بەربەستەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەڵگرت و دەستپێكردنەوەی سەرجەم چالاكی كەرتەكانی بوژانەوەی ژیانی ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەکانی وڵاتی نیوزلەندا، لەئێستادا هیچ نەخۆشێکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەدا بوونی نەماوە و لەکۆی هەزار و 507 کەسی توشبوو، 22 کەسیان گیانیانلەدەستداوە و سەرجەم توشبووانی دیکە چاکبوونەتەوە. 

 

جاسیندا ئاردێرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەوە سەرجەم ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  هەڵدەگرن.



باسی لەوەشکرد، هۆكاری هەڵگرتنی ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاری ڤایرۆسەكە بۆ زاڵبوون و سەركەوتنی وڵاتەكەیانە بەسەر پەتاكەدا، بەڵام بڕیارە نوێیەکە خاڵە سنورییەكانیان ناگرێتەوە.



سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا ڕاشیگەیاند، لەشەوی دووشەممەوە وڵاتەكەی دەچێتە ئاستی حاڵەتی ئامادەباشی گشتییەوە و دەشتوانرێت بۆنەی گشتی و تایبەتی بەبێ بەربەستەكان ئەنجامبدرێن، هەروەها بۆ كەرتەكانی بازرگانی ناوخۆیی دەتوانرێت بەشێوەیەكی سروشتی كارەكانیان دەستپێبكەنەوە.

 

پێشتریش  لەڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی تەندروستیی نیوزلەندا ڕایگەیاند، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە 28ی شوباتی مانگی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار هیچ حاڵەتێكی نوێی توشبوون تۆمار نەكراوە.