گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

2020.06.08 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ناس کورد-

لەدوای دابەزینی نرخەکەی لەماوەی ڕابردوودا، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 43 دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئۆیڵ پڕایس"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 43.7 دۆلار.

 

هەر بەگوێرەی داتاکانی ئەو ماڵپەڕە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 40.11 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەردەوام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوای ئەوە دێت، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی (ئۆپیک+) ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاکۆتایی مانگی تەموزی داهاتوو.  

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر چالاکییە ئابورییەکان لە جیهاندا و پەکخستنی بەشێكی زۆر لە کارگەکان و کۆمپانیاکان، بووە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و بەهۆیەوە نرخەکەی بەشێوەیەک دابەزی کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە و برێنت گەیشتە خوار 20 دۆلار و تێکساسیش بۆ ئاستی ژێر سفر دابەزی.