گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دارایی عێراق: بودجەی 2020ى عێراق پەسەند ناکرێت

2020.06.07 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق: بودجەی 2020ى عێراق پەسەند ناکرێت

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق بەدوری دەزانێت بودجەی ئەمساڵ 2020 پەسەند بکرێت و دەشڵێت، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 7ی حوزەیرانی 2020) عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :" بەدوری دەزانم بودجەی ئەمساڵ 2020 پەسەند بکرێت و لەئێستاشدا سەرقاڵی کارکردنین بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو 2021".

 

عەلاوی ئەوەشی وت :" لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانی دارایی وڵات لە ئێستادا هەوڵەکانمان خستوەتە گەر بۆ وەرگرتنی قەرز لە بانکی دراوی نێودەوڵەتی".

 

بەوتەی عەلاوی، عێراق لە ئێستادا پێویستی بە زیاتر لەحەوت ترلیۆن دینار هەیە بۆ خەرجییە کارپێکردنەکانی".

 

 وەزیری دارایی عێراق، جەختیلەوەشکردەوە "هەرچەندە لەئێستادا عێراق ناچارە بڕی هەناردەی نەوتەکەی کەمبکاتەوە ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنی ڕێکخراوی ئۆپێک، بەڵام لە هەمانکاتیشدا ئەو ڕێککەوتنە سودێکی زۆری بە ئابوری عێراق گەیاندووە کە لەئێستادا نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەراورد بە پێش ڕێککەوتنەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە".  

 

 وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "مەبەست لەدواین سەردانەکانی بۆ هەردوو وڵاتی سعودیە و کوەیت بۆ بەدەستهێنانی هەلی وەبەرهێنانی سەرمایەدارانی ئەو دوو وڵاتە بوو بۆ عێراق".