گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپيشاندەران ئاگريان لە دەرگاى ماڵى پارێزگارى نەجەف بەردا (ڤيديۆ)

2020.06.07 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپيشاندەران ئاگريان لە دەرگاى ماڵى پارێزگارى نەجەف بەردا (ڤيديۆ)

ناس کورد-

خۆپيشاندەرانى پارێزگاى نەجەف ئاگريان لە دەرگاى ماڵى "لوئەى ياسرى" پارێزگار بەرداو هێزە ئەمنيەكانيش بۆ بڵاوەپێكردنى خۆپيشاندەران غازى فرمێسكڕێژيان بەكارهێنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەيەك لە پارێزگاى نەجەفەوە بە "ناس نیوز"ى وت، دوانيوەڕى ئەمڕۆ خۆپيشاندانێكى فراوان لەپارێزگاكە دەستى پێكردوە و هەندێك لە خۆپيشاندەران بەرەو ماڵى "لوئەى ياسرى" پارێزگار چون.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەكە، خۆپيشاندەران ئاگريان لە دەرگاى ماڵى پارێزگار بەرداوە، هەروەها هێزە ئەمنيەكانيش بۆ بڵاوەپێكردنيان غازى فرمێسكڕێژيان بەكارهێناوە.

 

ناس کورد چەند گرتە ڤيديۆيەكى خۆپيشاندەرانى دەستكەوتوە كە تێيدا لەو شەقامەى بەرەو ماڵى پارێزگارى نەجەف دەچێت گردبونەتەوە و دواتر ئاگر دەكەنەوە و ئاگريش بەردەدەنە دەرگاى ماڵەكەى لوئەى ياسرى، هەروەها دەنگى تەقەى هێزە ئەمنيەكان بۆ بڵاوەپێكردنى خۆپيشاندەران دەبيسترێت.