گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

10 توشبووى کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

شەپۆلی چاکبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم دەستیپێکردەوە

2020.06.07 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلی چاکبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم دەستیپێکردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، 10 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نێردرانەوە ماڵەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتیی چاکبووان لە هەولێر گەیشتە، 243 کەس.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " 10 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم ئەو 10 کەسە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کراوە و نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەولێر، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (243) کەس.