ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و هاوکات 28 توشبووی دیکە گیانیانلدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 268 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون".
لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 28 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و 282 توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 12 هەزار و 366 توشبووی ڤایرۆسەکە لە عێراق تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 346 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و پێنج هەزار و 181 توشبووش چاکبوونەوتەوە.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا لە سەرانسەری عێراق شەش هەزار و 834 توشبووی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەن و 69 کەسیشیان لە ژووری چاودێری چڕدان.