گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى دەمامکەوە گۆڕى بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا

2020.06.07 - 14:04
تەندروستى جیهانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى دەمامکەوە گۆڕى بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى بەکارهێنانى دەمامکەوە گۆڕى و دەڵێت، پێویستە لە شوێنە گشتییەکان لە دەموچاو بکرێت چونکە یارمەتیدەرە بۆ نەگواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاماژەى بەوەشکردووە، زانیارییە نوێیەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانى دەمامک، دەکرێت بەربەستێک دروست بکات لە بەردەم ئەو کەسانەى کە هەڵگرى ڤایرۆسەکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر رێکخراوەکە ڕایگەیاندبوو، هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت بەکارهێنانى دەمامک سودى بۆ ئەو کەسانە هەیە کە توشى ڤایرۆسەکە نەبوون.

 

ماریا فان كيرخوف، شارەزاى تەکنیکى لە {ێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت، ئامۆژگارى خەڵک دەکەن دەمامکى قوماش یان پزیشکى لە دەموچاو بکەن بۆ ئەوەى بەدوربن لە توشبوون بە کۆرۆنا.

 

لەدواى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵى ڕابردوودا لە شارى ووهانى چین و دواتر بڵاوبوونەوەى بەتەواوى جیهاندا، خواست لەسەر کەلوپەلە پزیشکییەکانى وەکو دەمامک و دەستکێش روویان لە زیادبوون کرد.

 

بەوتەى پزیشکان، ئەو جۆرە کەلوپەلانە یارمەتیدەر دەبن بۆ خۆپاراستن لە پەتاى کۆرۆنا کە تا ئێستا 6.7 ملیۆن کەسى توشکردووە و نزیکەى 400 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.