گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداريى دەدەرێت.. سزاى كوشتنى شەمشەمەكوێرە لە داهاتوودا قورس دەبێت

2020.06.06 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداريى دەدەرێت.. سزاى كوشتنى شەمشەمەكوێرە لە داهاتوودا قورس دەبێت

 

ناس کورد-

ئەكاديميەكى توركى دەڵێت، سزاى كوشتنى شەمشەمەكوێرە و گياندارە وشكانيەكانى تر بەهۆى ئەوەى بەرپرسيارێتى بڵاوكردنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنايان دەدرێتە پاڵ لە داهاتودا قورس دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاركان يوروڵماز، ئەكاديمى و وانەبێژ لەزانكۆى "جانگيرى" توركيا كە لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری ناوەندى لێكۆڵينەوەيە لە ژيانى وشكانى دەڵێت، تۆمەتباركردنى شەمشەمەكوێرە و گياندارى ترى وشكانى بەوەى كە هۆكارى بڵاوكردنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و نەخۆشيەكانى ترن كە ژيانى مرۆڤيان خستوەتە مەترسيەوە، سزاى قورسى بەدواوە دەبێت لە داهاوودا، بەشێوەيەك كە ناتوانرێت كاريگەريەكانى چاك بكرێتەوە.

 

تاركان كە سەرپەرشتى لێكۆڵينەوە ئەكاديميەكانى تايبەت بە شەمشەمەكوێرە دەكات باسى لەوەشكردوە، گيان لەدەستدانى مرۆڤ بە نەخشيەكان بەهۆى ڤايرۆسە تاجيەكانەوە وەك "سارس" و "كۆرۆنا" پرسيار دەربارەى گياندارە وشكانيەكان دروست دەكات، ئەوانەى كە هەڵگرى ئەو ڤايرۆسەن پێش گواستنەوەى بۆ مرۆڤ.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، شەمشەمەكوێرە لەسەرەوەى ليستى گياندارە تۆمەتبارەكانە لە گواستنەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ مرۆڤ و نزيكەى 1400 جۆر شەمشەمەكوێرە لە جيهاندا بونيان هەيە، بەپێى لێكۆڵينەوەكان كە تائێستا كراون ئەو ڤايرۆسە تاجيەى لە شەمشەمەكوێرەدا دۆزراوەتەوە لە چين بەڕێژەى 96% لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 دەچێت.

 

ئەو ئەكاديميە توركيە دەشڵێت، سەرەڕای ئەوەى كە ڤايرۆسى تاجى شەمشەمەكوێرە لەو ڤايرۆسى كۆرۆنايە دەچێت مرۆڤ توشدەكات، بەڵام چەندين جۆرى ترى گياندار هەن كە گومانلێكراون بۆ گواستنەوەى ڤايرۆسەكە بۆ مرۆڤ، وەك " پشيلەى كوێ، مار، ماسى و پانگۆلين".